کوژرانی لاوێکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکووموت لە ئێرانشار
حەمید دێهمەردە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٦ ساڵەی بەلووچ و خەڵکی زاهیدان، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ لەسەر ڕێگەی ئێرانشار و گوندی پیرانچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حکوومەت کوژرا.بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزە بەکرێگیراوانی ڕژیم فەرمانی وەستاندنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەییان کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی حەمید دێهمەردە نەوەستاوە، هێزەکانی حکوومەت ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە. فیشەکەکان بەر ناوبراو کەوتوون و لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراوە.