فەرماندەیەکی دیكەی حزبوڵای لوبنان لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان کوژرا
لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆسەر لوبنان، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەر، زین ئەلعابیدین حسێن فتوونی، فەرماندەی هێزەکانی ڕزوانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر گوندی حارووف لە باشووری لوبنان کوژرا.بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، هێرشەکە لە کاتێکدا بووە کە فتوونی بەشداریی لە پرسەی عەباس حەسەن کەركی، فەرماندەی لۆجستیی میحوەری باشووری حیزبوڵڵا کردووە. کەركی ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسڕائیل بۆ سەر گوندی تول لە ناوچەی نەبەتیە کوژرا.