چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیە دەکشێنینەوە

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیە دەکشێنینەوە
خەبات میدیا

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیە دەکشێنینەوە

 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پەکەکە رایگەیاند، هەموو هێزەکانی گەریلا لە تورکیەوە دەکشێننەوە و بەشێکیان بە تەواوی کشاونەتەوە بۆ "هەرێمەکانی پاراستنی میدیا."بەگوێرەی میدیای پەکەکە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەناوی "بەڕێوەبەری تەڤگەریی ئازادیی [پەکەکە]ـەوە بڵاویان کردووەتەوە: "بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەر [پەکەکە] بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، لە قۆناخی دووەمدا هەموو هێزەکانی گەریلای لە تورکیەوە کشاندەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا".دوێنێ پەکەکە رایگەیاند، سبەی "هەنگاوێکی مێژوویی" دەنێن، دواتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، "هەنگاوەکە گواستنەوەی گەریلایە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە".

5 مانگ و 5 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیە دەکشێنینەوە

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیە دەکشێنینەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن