لە جۆرجیا سێ هاووڵاتیی چینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کڕینی یۆرانیۆم گیران
ئاسایشی جۆرجیا رایگەیاند، سێ هاووڵاتیی چینی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کڕینی سێ کیلۆگرام یۆرانیۆم بەشێوەیەکی نایاسایی، لە تبلیسی پایتەختی ئەو وڵاتە گیراون.ئەمڕۆ شەممە دەزگاکە لە راگەیێندراوێکدا وتی، گومانلێکراوان پلانیان هەبووە مادە ئەتۆمییەکە لە رێگەی رووسیاوە بگوازنەوە بۆ چین. هاوکات ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی گرتنیشتان بڵاوکردەوە.