دەیان ئەندام و فەرماندەی باڵای حەماس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژران
بەپێی ڕاپۆرتی سپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی شین بێت، دوای پێشێلکردنی ڕێککەوتنەكە لەلایەن حەماسەوە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە زنجیرەیەک هێرشدا لە کەرتی غەززە دەیان ئەندامی گرووپەکەیان کردە ئامانج کە چەند فەرماندەیەکی باڵای تێدایە.سپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکە تا نەهێشتنی یەکجاریی هەڕەشەکانی تیرۆریستی بەردەوام دەبێت.