ئاستی ئاوی بەنداوی بۆکان زیاتر لە ٣٠میتر لە کەمی داوە
بەپێی بەراوردەکان، ئاوی بەنداوی بۆکان زیاتر لە ٣٠ میتر لە قووڵترین شوێنی بەنداوەکە کەمی کردووە و ئەو بەرزاییانەی کە پێشتر لە ژێر ئاودا بوون، ئیستا بۆ یەکەم جار دەرکەوتوون!بەنداوی بۆکان یەکێک لە بەنداوە گەورەکانی ئێران و گەورەترین بەنداوی کوردستانی ئێرانە کە بە هۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕژیم و ڕاگواستنی ئاو بۆ پارێزگای تەورێز، بە ڕادەیەکی زۆر ئاستی ئاوەکەی دابەزیوە.