چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بازاری ڕەش و قاچاخچێتی فشار لەسەر خەڵکی ئێران زیاد دەکات

بازاری ڕەش و قاچاخچێتی فشار لەسەر خەڵکی ئێران زیاد دەکات
خەبات میدیا

بازاری ڕەش و قاچاخچێتی فشار لەسەر خەڵکی ئێران زیاد دەکات

جۆناتان هێکت، ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی هێزی دەریایی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە سپای ترۆریستی پاسداران بە کۆنترۆڵکردنی تەواوی بازاڕی ڕەش، لە قاچاخچێتی ئایفۆن و ئۆتۆمبێلەوە تا هاوردەکردنی کەلوپەلی لوکس، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی خۆی دابین دەکات و ئەم ئابوورییە ناڕەسمییە نەک تەنها قازانجی بەیتی ڕێبەری و سپای پاسدارانی زیاد کردووە، بەڵکو فشارێکی زیاتری خستووەتە سەر خەڵک.جۆناتان  ، کە پێشینەی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی، ئاژانسی هەواڵگریی بەرگری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکای لە کارنامەکەیدایە، لە پادکاستێکدا لە پەیمانگای توێژینەوەی بایکام پیداگریی کردەوە کە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) و گەڕانەوەی گەمارۆکان، بووەتە هۆی زیادبوونی توندی سەرچاوە داراییەکان لە دەستی سپای پاسداران و خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی، ئێستا بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان دادەنرێت. ئەو وتی: "گەمارۆکان، بە پێچەوانەی ئامانجەکانیانەوە، بوونە هۆی بەهێزکردنی پێکهاتەی مافیایی سپای پاسداران و بەیتی ڕێبەری. خەڵکی ئێران قوربانی سەرەکی ئەم پێکهاتە ڕانتی و گەمارۆدراوەن."

4 مانگ و 30 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بازاری ڕەش و قاچاخچێتی فشار لەسەر خەڵکی ئێران زیاد دەکات

بازاری ڕەش و قاچاخچێتی فشار لەسەر خەڵکی ئێران زیاد دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن