بەهۆی هێرشەکەی ڕووسیا بە دەیان هەزار کەس لە ئۆکراین بێ کارەبا بوون
لە هێرشێکی درۆنی ڕووسیادا بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی ئۆکراین، شەش کەس کوژران کە دووانیان منداڵن، هاوکات هێرشەکە بووە هۆی بێ کارەبابوونی دەیان هەزار ماڵ.بەگوێرەی نووسینگەی داواکاری گشتی ئۆکراین، هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی دنیبرۆبیترڤس و ئۆدێسا، کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس. کۆمیسەری مافەکانی مرۆڤ لە ئۆکراین ڕایگەیاندووە، دوو لە قوربانییەکان منداڵی تەمەن 11 و 14 ساڵ بوون.ئیڤان ڤێدۆرۆڤ، پارێزگاری ناوچەی زاپۆریجیا لە باشووری ئۆکراین، ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکەی ڕووسیا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای نزیکەی 58 هەزار ماڵ.