لە بەرلین هاووڵاتییەکی سوریی بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشێک گیرا
رۆژی یەکشەممە، 2ی نۆڤمبریی2025، وتەبێژێکی نووسینگەی داواکاری گشتیی بەرلین رایگەیاند، لە ناوچەی نۆیکلین لە باشووری بەرلین، هاووڵاتییەکی خەڵکی سوریەییان گرتوە و دواتر برایە دادگا. دەشڵێن، گیرانی بەهۆی پلاندانان بووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی جیهادی. ئەو بەرپرسە دەشڵێت، بەهۆی پلانەکەی ئەو گەنجە تەمەن 22 ساڵەوە وڵاتەکەیان دەکەوتە مەترسییەوە. بەگوێرەی میدیای ئەڵمان، پۆلیس سێ باڵەخانەی نیشتەجێبوونی لە باشووری بەرلین پشکنیووە بۆ گرتنی تۆمەتبارەکە. هەروەها لەو شوێنەی گیراوە ژمارەیەک ئامێر دۆزرانەوە، کە دەکرا بۆ دروستکردنی تەقینەوە سوودیان لێ ببیندرێت.