ترەمپ: رووسیا و چین بە نهێنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی دەکەن
دۆناڵد ترەمپ ڕایەگایند، وڵاتانی وەک رووسیا و چین تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی ژێرزەوییان ئەنجامداوە و بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمریکاش هەمان هەنگاو دەنێ.ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەرنامەی "٦٠ خولەکی کەناڵی CBS کە رۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: "رووسیا تاقیکردنەوە دەکات، چینیش تاقیکردنەوە دەکات، بەڵام باسی ناکەن."سەرۆکی ئەمریکا وتی: "نامەوێ تاکە وڵات بین کە تاقیکردنەوە نەکات" و کۆریای باکوور و پاکستانیشی خستە لیستی ئەو وڵاتانەوە کە گوایە چەکەکانیان تاقیدەکەنەوە.ناڕوونییەک لەبارەی فەرمانەکەی ترەمپەوە دروستبووە بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوە، بەتایبەتی لەوەی ئایا مەبەستی لە تەقاندنەوەی بۆمبەکەیە وەک تاقیکردنەوەیەک، کە ئەمریکا لە ساڵی 1992ـەوە کاری لەو جۆرەی نەکردووە.