نەتەنیاهو: هێزی تورکیە لە غەززە نابێت
بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەكەی ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانی تورکیە بەشداربن لەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە بڕیارە لە کەرتی غەززە جێگیر بکرێت.بنیامین نەتەنیاهو، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئەفسەرە باڵاکانی یەدەگدا جارێكی دیكە پیداگریی كردوە كە توركیە بەشێك نابێت لەو هێزە نێودەوڵەتیەی لە كەرتی غەززە جێگیردەكرێت لە دوای كشانەوەی سپای وڵاتەكەی لەوێ. پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە باسی لەوەكرد، ئەو وڵاتانەی كە بەشداری لەو هێزەدا دەكەن دەبێت "بێلایەن بن" و ڕەزامەنی ئەوانی لەسەر بێت.