درۆنی گومانلێکراو لە ئاسمانی بەلجیکا دەرکەوتن
چوار درۆن لەسەر بنکەی ئاسمانیی "کڵاین-بروگڵ" بینران، کە بنکەیەکی گرنگی ناتۆیە. بەپێی ئاژانسە هەواڵییەکانی بەلجیکا، هەلیکۆپتەرێکی پۆلیس دوای درۆنەکان کەوتووە، بەڵام نەیتوانیوە پێیان بگات و لە کۆتاییدا بەرەو سنووری هۆڵەندا ون بوون.
تیو فرانکن، وەزیری بەرگریی بەلجیکا، ڕووداوەکەی ڕاگەیاند و وتی:
· هەوڵیان داوە بە دروستکردنی تەشویش درۆنەکان بوەستێنن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
· درۆنەکان گەورە بوون و ئۆپەراسیۆنەکە "سادە نەبووە."
· بە ئاشکرا دیارە کە بنکەی "کڵاین-بروگڵ" ئامانج بووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
· مانگی ڕابردوو، هێزەکانی ناتۆ مەشقێکی گەورەیان تێدا ئەنجامدا بە بەشداریی نزیکەی 2000 سەرباز.
· بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان، یەکێکە لەو بنکانەی کە چەکی ئەتۆمیی ئەمریکای تێدا هەڵگیراوە.