ترەمپ: سەرۆکی فەنزوێلا چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی نۆفمبری2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕیی هەوڵی" سی بی ئێس"، کە ئایا ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر فەنزوێلا؟، ترەمپ وتی: گومانم هەیە ئەوە ڕووبدات، بەڵام لە بارەی مانەوەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، دڵنیام چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە. واشنتن، فەنزوێڵا بەوە تۆمەتبار دەکات بەوەی سەرچاوەی بازرگانی و بە قاچاخبردنی ماددەی هۆشبەرە بۆ ئەمەریکا، دەشڵێت: لە نێوان سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و بارزگانەکانی ماددەی هۆشبەردا، هاوبەشی هەیە و حکوومەت ئاسانکاریی گواستەنەوەی ماددەکانیان بۆ دەکات، بە تایبەتی بۆ ئەمەریکا و لەوێشەوە بەرەو ئەورووپا.