بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە کۆمەڵێک شۆفێری تاکسیی شاری سنە مانیان گرتووە. شۆفێرانی ناڕەزای هۆی ئەو ناڕەزایەتییەیان بۆ كەمبوونی بەرچاوی داهات، چالاکیی بەربڵاوی ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاکسیی ئەنتەرنێتی، وەک سناپ و گوێ نەدانی بەرپرسان بە داواكارییەكانیان گەڕاندەوە.بە وتەی ئەو شۆفێرانە، لەگەڵ زیادبوونی تێچووی سووتەمەنی و پارچەی یەدەگ و خەرجی ڕۆژانەدا، داهاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی كردووە، لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە کرێی هاتوچۆ هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتوو.