سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان داوای ڕاگرتنی شه‌پۆلی نوێی مامه‌ڵه‌ی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌کان له ئێران کرد
سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی پارێزگای تاران هاوکات له‌گه‌ڵ 2ی نۆڤه‌مبه‌ر، ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان و لێبوردن له سزادان بۆ تاوانه‌کانی دژ به ڕۆژنامه‌نووسان، به ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێک نیگه‌رانی خۆی له شه‌پۆلی نوێی مامه‌ڵه‌ی ڕژیمی ئێران له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌کان و بلۆککردنی هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ده‌ربڕی.له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 2ی نۆڤه‌مبه‌ر بڵاوکرایه‌وه، هاتووه که بلۆککردنی به‌رده‌وامی چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی و سه‌ربه‌خۆ، له‌وانه ئیختیار، ڕۆکنا، ئاسیا، دیدارنیووز و هه‌ممیهن، "ئازادییه یاساییه‌کانی هاوڵاتیان و دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندنی" خستووه‌ته ژێر مه‌ترسییه‌وه.سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان له کاتی قه‌یرانه‌کاندا کرد و نووسی: "ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان زۆر جار نیشانیانداوه که له دۆخی قه‌یرانیدا چه‌ند باشتر له ڕاگه‌یاندنه وابه‌سته‌کان کار ده‌که‌ن."ئه‌م سه‌ندیکایه زیادی کرد که ڕاگه‌یاندنه وابه‌سته‌کانی حکومه‌ت "زۆرجار به میکانیزم و هێزی مرۆیی و چه‌ندین قۆڵی خه‌رجی زۆرتره‌وه سه‌رقاڵی چالاکیین، به‌ڵام له مامه‌ڵه‌ی نائاسایی و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌دا، زۆربه‌ی جار ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکانن که زۆرترین زیانیان به‌رده‌که‌وێت."