لە چین 50 کیلۆگرام لە کێشت دابەزێنە و پۆرشێک بە دیاری وەربگرە
هۆڵێکی لەشجوانی لە هەرێمی شاندۆنگی چین بڵاویکردەوە، دەستیان بە ناونووسکردنی خەڵک کردووە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ ئەوەی هەر کەسێک توانی لە 90 رۆژدا 50 کیلۆگرام لە کێشی دابەزێنێت، ئۆتۆمبێلێکی بە دیاری پێشکەش دەکرێت.ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پۆرش پانامیرای مۆدێل 2020ە و نرخەکەی نزیکەی 155 هەزار دۆلارە. وانگۆ مۆ، یەکێک لە راهێنەرەکانی هۆڵەکەیە و بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە تەنیا ریکلامێک نییە و تاوەکو ئێستا هەشت کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
30کەس دەتوانن بەشداری پێشبڕکێیەکە بکەن، بۆ ئەمە هەریەکەیان پێویستە هەزار و 400 دۆلاری ئەمریکی بدات.