ئەمەریکا: ئەگەر حەماس چەک دانەنێت بە زەبری هێز پێدادەنێین
ڕاپۆرتێکی نوێی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، ئەمەریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی بۆ چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و تێیدا داوای دامەزراندنی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە بۆ ماوەی لانیکەم دوو ساڵ کردووە.بە وتەی ئەکسیۆس، لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوون کراوەتەوە کە لە پێشنیاری ئەمەریکادا هاتووە هێزی سەقامگیری ئاسایشی سنووری غەززە لەگەڵ میسر بپارێزێت.هەروەها ئاشکرای کردووە، مەبەستی ئەو هێزە بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری کەرتی غەززە دەبێت نەک هێزێکی ئاشتیپارێز.