به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: پێویسته سپای لوبنان پلانی چه‌كداماڵینی حزبوڵا جێبه‌جێبكات
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، چه‌كداماڵینی حزبوڵا و كۆتاییهێنان به چالاكییه‌كانی حکومتی ئێران له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانییه‌وه، مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له لوبنان و له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا.به‌رپرسێكی ئه‌منی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بهێندرێت به سكای نیوزی راگه‌یاندوه، پێشوازیی واشنتن ڕادەگەینن له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی لوبنان بۆ دانانی هه‌مو چه‌كه‌كان له ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت و پیداگریدهكهینهوه كه سپای لوبنان ئێستا ده‌بێت به ته‌واوی پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات.له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل بۆ په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له لوبنان، واشنتن ڕایگه‌یاند، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ داماڵینی چه‌ك له حزبوڵا و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی دیكه له لوبنان.