پۆلیسی بریتانیا كه‌سێك به 10 تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن تۆمه‌تبار ده‌كات
پۆلیسی گواستنه‌وه‌ی بریتانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی كه‌سێكی به 10 تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن تۆمه‌تبار كردوه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕوداوێكی به‌كارهێنانی چه‌قۆ له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا كه به‌ره‌و له‌نده‌ن ده‌ڕۆیشت.به‌گوێره‌ی ئاژانسی BBC، تۆمه‌تباره‌كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه و ناوی ئه‌نتۆنی ویلیامزه و خه‌ڵكی شاری پیته‌ربۆرۆی ناوه‌ڕاستی ئینگلته‌رایه و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی شه‌ممه‌دا تۆمه‌تباركراوه به زیانگه‌یاندن به جه‌سته و هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ.سه‌ره‌تا 10 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م چوار كه‌سیان له نه‌خۆشخانه ده‌رچون، یه‌كێك له قوربانییه‌كان كه كرێكاری هێڵی ئاسنینه و له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا بوه و ویستویه‌تی هێرشبه‌ره‌كه بوه‌ستێنێت، تا ئێستا باری ته‌ندروستی ناجێگیره، ستوارت كوندی جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی گواستنه‌وه‌ی بریتانیا وتی، "دوای پێداچونه‌وه به گرته ڤیدیۆییه‌كانی چاودێری له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه، كاره‌كانی كرێكاری هێڵی ئاسنین له قاره‌مانێك كه ژیانی خه‌ڵكی رزگاركردوه هیچی كه‌متر نه‌بوه"