وشکبوونی سەراوی بێستوون
سەروای مێژوویی بێستوون لە پارێزگای کرماشان کە ساڵانێکە بە یەکێک لە شوێنە سروشتی و گەشتیارییەکانی کرماشان و کوردستانی ئێران ناسراوە، لەم ڕۆژانەدا بە تەواوی وشک بووەتەوە.ئەو دیاردە جێگەی داخە تەنیا دەرئەنجامی کەمبوونەوەی بارانبارین نییە، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی خراپی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و زیادەڕۆیی لە دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی و کەمترخەمی پاراستنی میراتی سروشتی ئەو ناوچەیە.