ڕۆمانیا 18 فڕۆکەی ئێف-16 لە هۆڵەندا دەکڕێت
وەزارەتی بەرگریی ڕۆمانیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گرێبەستێکی نێوان حکوومەتەکاندا، 18 فڕۆکەی جەنگیی دیکەی جۆری ئێف-16 لە وڵاتی هۆڵەندا دەکڕێت. گرێبەستەکە لە بوخارێستی پایتەخت واژۆ کراوە و ئامانج لێی پەرەپێدانی تواناکانی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیە.وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، نرخی هەر فڕۆکەیەک وەک نرخێکی ڕەمزی تەنیا یەک یۆرۆیە. لەگەڵ ئەوەشدا، تێچووەکەی بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ دێتە سەر گرێبەستەکە، لەسەر بنەمای بەهای ڕاگەیەندراوی فڕۆکەکانە. ئەمە جگە لە پاکێجێکی پشتیوانیی لۆجستی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ.