هه‌ڕه‌شه‌ی نوێی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵا: هیچ په‌ناگه‌یه‌كی ئارامتان نیه
كۆمپانیای په‌خشی ئیسرائیل (كان) له زاری "سه‌رچاوه باڵاكان"ه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حزبوڵای لوبنان به‌رده‌وام بێت له به‌هێزكردنی تواناكانی، "هیچ په‌ناگه‌یه‌كی ئارامی بۆ نامێنێته‌وه" .ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به "گه‌شه‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه‌كان له ئیسرائیل " كردوه سه‌باره‌ت به "گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا"ی حزبوڵا كه له باكوری لوبنان وه‌سفیكردوه .له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه، ئیسرائیل چاودێری "توانای به‌هێزكردنی هه‌سه‌ده ده‌كات له باكوری ڕوباری لیتانی و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئاماژه‌كان بۆ نیازی بنیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری و هێرشبه‌ری خۆی".به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل، حزبوڵا هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه لۆجستی و قه‌ڵا مه‌یدانییه‌كان توند دەکاتەوە كه له كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا زیانیان به‌ركه‌وتوه، هه‌روه‌ها ئامێری شه‌ڕكردن له ده‌وروبه‌ری به‌یروت جێگیردهكاتهوه، كه ئیسرائیل به ته‌حه‌دای ڕاسته‌وخۆی یاساكانی بڕیارنامه‌ی 1701ده‌زانێت.