دیک چێنی جێگری سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا کۆچی دواییکرد
دیک چێنی، جێگری سەرۆکی پێشوتری ئهمریكا (جۆرج بوش) لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ناوبراو یهكێك بو له پشتیوانانی بوشی كوڕ بۆ هێرشكردنه سهر عێراق.بەپێی بەیاننامەیەکی خانەوادەکەی کە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویكردوهتهوه، دیک چێنی شهوی دوشهممه بەهۆی هەوکردنی سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان گیانی دا.لە بەیاننامەکەدا هاتوە، "دیک چێنی بۆ ماوەی دەیان ساڵ خزمەتی میللەتەکەمانی کردوە، لەوانە وەک سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی، ئەندامی کۆنگرێسی ویلایەتی وایۆمینگ، وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا".