پۆلیسی سوێد: زیاتر لە 17 هەزار ئەندامی چالاکی باندە تاوانکارییەکان لە وڵاتەکەدا هەن
پۆلیسی سوێد دەڵێت، نزیکەی 17,500 ئەندامی چالاکی باند و گرووپە تاوانکاری و چەکدارییەکان لە وڵاتەکەیدا هەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوام بێ نزیکەی 50 هەزار کەسی دیکە پەیوەندی بەو گرووپانەوە دەکەن.سوێد زیاتر لە 10 ساڵە رووبەڕووی باندە تاوانکارییەکان دەبێتەوە، لە کاتێکدا رووداوی تەقەکردن و تەقینەوە لە وڵاتەکەدا زۆرن کە پەیوەندیدارن بە یەکلاییکردنەوەی حیسابات و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی مادە هۆشبەرەکانەوە.