شاهۆ سەفەری، ئاگرکوژێنەوەی شاری سنە ئاگری لە خۆی بەردا
برینداربوونی سەختی شاهۆ سەفەری، ئاگرکوژێنەوەی تەمەن ٣٤ ساڵ و باوکی دوو منداڵ لە نەخۆشخانەی سنە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر لە بەردەم بینای ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەدانی حەقدەستی چوار مانگی ڕابردوو ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەفەری کرێکاری گرێبەستی شارەوانیی سنە بووە و لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە گرێبەستی کاتی و کەمترین حەقدەست كاری كردووە.سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.