چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیاوێک لە ورمێ دوای کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پیاوێک لە ورمێ دوای کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
خەبات میدیا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، پیاوێكی گەنج بەناوی ڕەزا سیادەتیان، خەڵکی گوندی ڕەیحان ئاوا مەنگوڕ سەر بە ورمێ، بە چەکی گەرم، دایک، خوشک و دایكی هاوژینەكەی خۆی کوشت و پاشان بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.بەپێی ڕاپۆرتەکانت قوربانییانی ئەم ڕووداوە بریتین لە فەرەحناز ئیمانی (دایکی ناوبراو)، سەنا سیادەتیان (خوشکی ناوبراو)، و دایكی هاوژینەكەی.هۆكاری ئەم ڕووداوە بە "کێشەی خێزانی" ڕاگەیێندراوە.بەپێی زانیارییەکان، بکوژەکە کە باوکی منداڵێكی بچووك بووە، دوای کوشتنی ئەوانە لە لای منداڵەکەی کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێناوە.تەرمی قوربانییەکان و بکوژەکە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر لە زێدی خۆیان، ڕەیحان ئاوای مەنگووڕ بە خاک سپێردران

4 مانگ و 18 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیاوێک لە ورمێ دوای کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پیاوێک لە ورمێ دوای کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن