بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمنییەتیی کانادا ڕایگەیاند کە ئەو ڕێكخراوەیە چەندین پیلانی "کوشندە"ی ڕژیمی ئێرانی لە خاكی كانادا دەستنیشان کردووە و پووچەڵکردووەتەوە. دێن ڕاجرز، کە نزیکەی ١٠ مانگە سەرۆکی ڕێکخراوی سی ئیس ئائ ئیس بووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر لە وتارێکی كەم وێنەدا ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەو پیلانانە کەسانێك بوون کە "لەلایەن حکومتی ئێران بە دوژمن دادەنرێن". ڕاجرز ڕوونی کردەوە کە لە چەند دۆسیەی "زۆر نیگەرانکەر"دا، ڕێکخراوەكە ناچار بووە ئەولەویەتی چالاكییەكانی خۆی بگۆڕێت تا ڕووبەڕووی هەوڵەكانی حکومتی ئێران و گرووپە نیابەتییەكانی بێتەوە.