ڕۆژنامەی ئیسڕائیل هیوم لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی سەرەڕای هەڵوێستە توند و لێدوانە ئاگرینەکانی حیزبوڵڵا، بەڵام لە ئێستادا ئەو گرووپە ترۆریستییە لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە. بە پێی ئەو میدیایە، حکومتی ئێران هێشتا حیزبوڵڵای لوبنان بە گرینگترین هێزی بە وەکالەت لە ناوچەکە دەزانێت و سەرەڕای گەمارۆکان لە پشتیوانیی ئەو گرووپە بەردەوامە. وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەم دوایانەدا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی یەک ملیار دۆلاری بۆ حیزبوڵڵا گواستووەتەوە.ئیسرائیل هیوم نووسیویەتی حیزبوڵڵا بە هاوکاریی حکومتی ئێران و سپای قودسی ترۆریستی پاسداران توانا سەربازییەکانی خۆی بنیات دەنێتەوە و لە هەوڵی ڕاكێشانی هەزاران هێزی تازەیە.ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، ململانێی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە ئێستادا لە بەرژەوەندیی حزبوڵڵا نییە و لە کاتێکدا ڕۆژانە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن، پرۆسەی بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی ئەو گرووپە بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.