سێبەری سێدارە لەسەر ئێحسان ئەفراشتە و مەهدی فەرید قورستر بووە
ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییە ژنەکانی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، لە نامەیەکی کراوەدا نیگەرانییەکی زۆریان دەربڕی سەبارەت بە مەترسیی نزیکی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ئێحسان ئەفراشتە و مەهدی فەرید، دوو زیندانیی سیاسیی دیکە لەو زیندانەدا، و ڕایانگەیاند کە "دەزگای سەرکوت و سێدارە لە پێشڕەویدایە" و سێبەری سێدارە بە خێراییەکی بێ وێنە لە زیادبووندایە.لە بەشێک لەو نامەیەدا هاتووە: "تەنها بە سەرکۆنەکردن و یادخستنەوە ناتوانرێت هەنگاوێکیش بەرەو پێشەوە بنرێت."نووسەرانی نامەکە پیداگریان کردەوە کە بە ئەرکی خۆیان دەزانن دەنگی زیندانییانی سزادراوی سێدارە بگەیەنن بە گوێی دڵسۆزان و زیادیان کرد: "گولـلەکێشە دواکەوتووەکان، تۆڵە و وەڵامی هێرشە دەرەکییەکان لە پەتی سێدارەدا بۆ گەنجانی ئەم خاکە دەدۆزنەوە. "زیندانییە سیاسییە ژنەکانی ئێڤین هەروەها هۆشدارییان دا کە ژمارەی لەسێدارەدراوان و سزادرانی سێدارە لە ژمارەی کوژراوانی جەنگ تێپەڕیوە و دەسەڵات کە "چیتر توانای تێپەڕاندنی قەیرانەکانی نییە"، بە توندکردنەوەی لەسێدارەدانەکان هەوڵدەدات بێ توانایی و ترسەکەی خۆی بشارێتەوە.