لە قوتابخانەیەکی رۆژهەڵاتی لەهێستاندا قوتابییان فێری بەکارهێنانی چەک و ئامادەکاری بۆ دۆخی جەنگ دەکرێن. قوتابییەک دەڵێت: "دەزانم کە پێویستە شتێک بۆ وڵاتەکەم بکەم، ئەمەش واملێدەکات ببمە کەسێکی باش و شانازی بە خۆمەوە بکەم". ئامادەکارییەکە بەهۆی زیادبوونی ئەگەری جەنگ و بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەیە لەلایەن رووسیاوە. ئەوان لەسەر بنەمای زانیارییەکانی جەنگی ئۆکراینەوە فێردەکرێن. بەشێکیان خەڵکی ئۆکراین و لە گرنگی بەشداریکردن لەو راهێنانانە تێدەگەن. قوتابییەکی دیکەش دەڵێت، "ناتوانم قسە لەگەڵ باوکم بکەم. شتەکان لەوێ زۆر خراپن. رۆژانە درۆن و شت بەسەر ماڵەکانماندا دەڕۆن و نازانین سبەی چی روودەدات."