لە رووداوی پاسێکدا لە ستکۆهۆڵم سێ کەس کوژران
پۆلیسی سوێد دەڵێ، ئێوارەی رۆژی هەینی پاسێک لە نێوەڕاستی ستۆکهۆڵمی پایتەخت خۆی بە ژمارەیەک کەسدا کێشاوە کە لە وێستگەیەکدا وەستابوون، لە ئەنجامدا سی کەس کوژران و بریندار بوون.لە راگەیێندراوێکدا پۆلیس وتی، "لە رووداوەکەدا بریندار و کوژراو هەیە. پۆلیس لەم کاتەدا ژمارە، رەگەز و تەمەنی قوربانییەکان ئاشکرا ناکات."وێنەی میدیای سوێد ژمارەیەکی زۆری ئەندامی هێزەکانی پۆلیس، ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکە نیشان دەدەن، لەکاتێکدا تیمەکانی فریاکەوتن لەژێر پاسە دوو نهۆمییەکەدا خەریکی یارمەتیدانی ئەو کەسانەن کە گیریان خواردووە.