نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کرد و داوای لێکرد "خۆی بگرێت" لە کاتێکدا کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە کەناراوەکانی کاریبی نمایشێکی سەربازی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.
لە گردبوونەوەیەکدا لە کاراکاس، پەیامنێری سی ئێن ئێن پرسیاری لە مادورۆ کرد، ئایا هیچ پەیامێکی بۆ ترەمپ هەیە، مادورۆ بە زمانی ئینگلیزی وتی: "بەڵێ بۆ ئاشتی، بەڵێ بۆ ئاشتی."سەرۆکی ڤەنزوێلا هەروەها داوای لە گەلی ئەمەریکا کرد دژی جەنگ بوەستنەوە و وتی: "چیتر جەنگی بێکۆتایی نەبێت. چیتر جەنگی ناڕەوا نەمێنێت. چیتر لیبیا و ئەفغانستانی دیکە نا."