دابەزینی ڕێژەی لەدایکبون دەسەڵاتدارانی تورکیەی نیگەران کردوە
ڕۆژنامەی حوڕییەی توركیە لەزاری ماهینور ئۆزدەمیر، وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیەوە بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییە فەرمییەکان، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا ژمارەی منداڵانی تەمەنی خوێندنی سەرەتایی 900 هەزار کەمببێتەوە، پیداگریان لەوە کردەوە کە "زۆرێک لەو ئالەنگاریانەی کە ڕوبەڕومان دەبنەوە لە ئەنجامی تێکچونی دامەزراوەی خێزانەوەیە".ئەو وەزیرەی توركیە، "نیگەرانی" خۆی لە دابەزینی ڕێژەی لەدایکبون لە وڵاتەکەدا دەربڕی و کێشەکەی بە "پرسێکی مانەوەی نیشتمانی" وەسفکرد و ئاماژەی بە بڕیارەکەی حکومەت کرد بۆ ناساندنی ساڵی 2025 وەک "ساڵی خێزان" و بەرگری لەو دەستپێشخەرییە کرد لە بەرامبەر ئەوەی کە بە "هەڵمەتی چەواشەکاری و زانیاری هەڵە" ناویبرد.