هاوڵاتییەک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە وێنەیەکی تاڵ و دڵتەزێن لە تەنگەی قاسمی لە ناوچەی دهدزی شاری ئیزە لە، پارێزگای خووزستان، پیشان دەدات؛ ئەو شوێنەی کە تا چەند ساڵێک پێش ئێستا یەکێک بوو لە جوانترین و پڕئاوترین شوێنە سروشتییەکانی ناوچەکە، بەڵام ئێستا بە تەواوی وشک بووە.لەو گرتە ڤیدیۆییەدا، درزە قووڵەکانی زەوی، جێگەی ڕووبارە وشکبووەکە و بەردە ڕووتەکان دەبینرێن کە کاتێک لە ژێر ئاوی گەرم و پڕدا شاردرابوونەوە.وشکبوونی تەواوی تەنگەی قاسمی تەنها هۆشدارییەکی ژینگەیی نییە؛ بەڵکو نیشانەیەکی دیکەی قەیرانی بەرفراوانی ئاوە لە سایەی دەسەڵاتی شەرمەزاری ڕژیمی ئێران.