ترەمپ لەنێو فڕۆکەی سەرۆکەیەتی لەکاتی گەڕانەوەی لە فلۆریداوە بۆ واشنتن دی سی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.ترەمپ باسی لە توانای سەربازیی وڵاتەکەی کرد و وتی، "باشترین فڕۆکە لە جیهاندا دروست دەکەین، باشترین مووشەکیش دروست دەکەین. ئێوە بینیتان کاتێک توانای ئەتۆمیی ڕژیمی ئێرانمان لەنێوبرد."سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشکردنە سەر ڕژیمی ئێران وتی، سەرۆکەکانی پێش خۆی بۆ 22 ساڵ ویستیان هێرش بکەنە سەر حکومتی ئێران، بەڵام "هیچ سەرۆکێک بوێری ئەوەی نەبوو ئەو هەنگاوە بنێت."ترەمپ رایگەیاند، "تاوەکو رادەیەک" بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤەنزوێلاوە داوە. سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سیاسەتی حکومەتی وڵاتەکەی بەرامبەر ڤەنزوێلا وتی، "تاوەکو رادەیەک بڕیاری خۆمم داوە،" بەڵام ئامادەنەبوو هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی سرووشتی ئەو بڕیارەوە ئاشکرا بکات.ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، "ناتوانم پێتان بڵێم چییە، بەڵام دەتوانم بڵێم پێشکەوتنێکی زۆرمان لەگەڵ ڤەنزوێلا بەدەستهێناوە لە رووی رێگریکردن لە هاتنەناوەوەی مادە هۆشبەرەکان."