ئەمەریکا بە مەرج باجی سەر سویسرای کەمکردەوە
سویسرا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی باج، بەڵێنیدا لە ساڵانی داهاتوودا لە ڕێگەی کۆمپانیا تایبەتەکانەوە بەبڕی 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئابووری ئەمەریکادا بکات.گای پارمیلین، وەزیری ئابووری سویسرا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بێرن ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتنێکیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی باج لەسەر هەناردەکردنی سویسرا لە 39% بۆ 15%.وەزیری ئابووری سویسرا وتیشی: لە بەرامبەردا سویسرا پابەندە بەوەی بەبڕی 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکادا بکات.