نەتەوە یەکگرتوەکان: قەیرانی کەشوهەوا گەورەترین هەڕەشەی سەردەمهكهیه
ئانالینا بیربۆک، سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سەرەتای سەردانەکەیدا بۆ کۆنفرانسی جیهانی کەشوهەوا لە شاری بێلێم لە برازیل بە ئاژانسی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی وتوە، "نزیکەی 3.6 ملیار کەس، نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیهان ئێستا بە توندی بەرکەوتەی دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بون: وشکەساڵی، لافاو، گەرمای زۆر و زیادبوونی نائاسایشی خۆراک".وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەڵمان کە لە ساڵانی ڕابردودا سەرکردایەتی دانوستانەکانی ئەڵمانی لە کۆنفرانسەکانی کەشوهەوا کرد، وتی، "بێ گومان لە ڕوانگەی جیۆپۆلەتیکییەوە کاتێکی ئاسانتر هەیە بۆ پاراستنی کەشوهەوا، بەڵام هیچ بەدیلێک بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی نییە؛ کەشوهەوا گرنگی بە نکۆڵیکردنی ڕاستییە زانستییەکان نادات، دوەم ئۆکسیدی کاربۆنیش ناوەستێت".