ڕۆژنامه‌ی "زه تێلێگراف"ی بریتانی بڵاویكرده‌وه، داعش بۆ یه‌كه‌مجار په‌نای بردۆته به‌ر ته‌كنیكی هه‌واڵگری ده‌ستكرد له هه‌ڵمه‌ته‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌ندام له‌ریزه‌كانیدا كه جیهادییه بریتانیه‌كان ده‌كاته ئامانج، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه نیگه‌رانییه‌كانی له‌ناو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی بریتانیادا دروستكردوه.ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆیی بریتانیا MI5 و ده‌زگای هه‌واڵگری بیانی MI6، چاودێری په‌ره‌سه‌ندنی پشتبه‌ستن به زیره‌كی ده‌ستكرد وه‌ك ئامرازێكی پڕوپاگه‌نده ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه داعش و قاعیده بگه‌ڕێنه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا.كێن مه‌ككالوم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی MI5 له نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی راپۆرتی هه‌ڕه‌شه‌كانیدا وتی، " قاعیده و داعش زیاتر خۆپه‌رست بون، ناسه‌قامگیری له ده‌ره‌وه ده‌قۆزنه‌وه بۆ هاندانی هێرشبه‌ره ئه‌گه‌رییه‌كان له ڕۆژئاوا".