له ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و له‌ئه‌نجامدا منداڵێك و كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان کوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون. راس باراكای سه‌رۆكی شاره‌وانی نیواركی سه‌ر به ویلایه‌تی نیوجێرسی ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنێكدا منداڵێی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.سه‌رۆكی شاره‌وانی نیوارك ڕوداوه‌كه‌ی به "ڕۆژێكی تاریك و وێرانكه‌ر بۆ نیوارك" وه‌سفكردوه، كه توڕه‌یی خۆی له "كوشتنی بێمانای كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ و كوڕێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ" ده‌ربڕیوه.