گۆڵفی هاوبەشی ترەمپ و گراهام؛ یارییەک کە بۆ ڕژیمی ئاخوندی زۆر گران تەواو بوو
تەنیا یەک ڕۆژ دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆی هاوبەشی لیندزی گراهام و دۆناڵد ترەمپ لە یاریگای گۆڵفی پاڵم بیچ، ڕژیمی ئێران بە فەرمی خرایە ناو میحوەری دووەمینی یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە یاساکانی سزادانی مێژووی ئەمریکا.زۆرێک لە واشنتۆن ئەم گۆڕانکارییە گرنگە بە ئەنجامی مانگها هەوڵ و فشاری بەردەوامی سیناتۆر گراهام دەزانن بۆ قایلکردنی ترەمپ کە گڵۆپی سەوز بۆ ئەم کارە دابگیرسێنێت.گراهام کە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەوڵی دەدا مەودای پڕۆژە یاسای سزادانی ڕووسیا فراوانتر بکات و حکومتانیک وەک حکومتی ئێران بۆ لیستی ئامانجەکانی زیاد بکات، لە کۆتاییدا لە دوایین دیداری نافەرمی خۆی لەگەڵ ترەمپ—کە ئەمجارە نەک لە ژوورەکانی داڕشتنی سیاسەت، بەڵکوو لە یاریگای گۆڵف ئەنجامدرا—پێشکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی بەدەست هێنا.پێدەچێت هەر ئەم دیدارە، ڕێڕەوی سیاسی پڕۆژە یاساکەی لە بنبەست دەرهێنا: نەک تەنیا گڵۆپی سەوزی کۆتایی بۆ جووڵەی پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی پیران دەرچوو، بەڵکوو ناوی حکومتی ئێرانیش بە ئاشکرا خرایە ناو چوارچێوەی سزاکانی لاوەکی.ترەمپ چەند سەعاتیک دواتر، لە گەڕانەوەیدا بۆ کۆشکی سپی و لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، ئەم گۆڕانکارییەی هەڵوێستی ئاشکرا کرد و وتی: "هەر وڵاتێک بازرگانی لەگەڵ ڕووسیا بکات، ڕووبەڕووی سزای زۆر توند دەبێتەوە… و ڕەنگە حکومەتی ئێران-یشی تێدا بێت."