چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حکومتی ئێران هاتنەژوورەوەی بێ ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی هیندستان هەڵوەشاندەوە

حکومتی ئێران هاتنەژوورەوەی بێ ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی هیندستان هەڵوەشاندەوە
خەبات میدیا

حکومتی ئێران هاتنەژوورەوەی بێ ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی هیندستان هەڵوەشاندەوە

گۆڤاری ئیندین ئێکسپرێس بڵاوی کردەوە، دوای چەندین حاڵەت کە تێیدا هاووڵاتیانی هیندستان بە بیانووی کاری ساختە هەڵخەڵەتێنراون، گواستراونەتەوە بۆ ئێران و دواتر بۆ وەرگرتنی باج ڕفێنراون، حکومەتی ئێران لە ٢٢ی نۆڤەمبەرەوە هاتنەژوورەوەی بێ ڤیزای بۆ هاووڵڵاتیانی هیندستان ڕاگرتووە.لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم ڕاگرتنە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی هیندستان کە پاسپۆرتی ئاساییان هەیە جێبەجێ دەبێت. گەشتیارانی هیندستان دەبێت ئیستا بۆ هاتنەژوورەوە و هەروەها تێپەڕین بە ئێراندا ڤیزا وەربگرن. وەزارەتی دەرەوەی هیندستان لە ڕاسپاردەیەکدا کە ئێوارەی دووشەممە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند ئەم بڕیارە بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە خراپ بەکارهێنانی لێخۆشبوونی ڤیزا لەلایەن تۆڕە تاوانبارییە ڕێکخراوەکانەوە و هەڵخەڵەتاندنی کەسانی بەدوای کاردا دەگەڕێن.وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ڕایگەیاند کە چەندین ڕاپۆرتی پێگەیشتووە کە نیشان دەدەن هاووڵاتیانی هیندستان بە بیانووی کاری قازانج بەخش، ڕێگای ئاسان بۆ وڵاتانی کەنداو یان ئەوروپا و دەرفەتی کارکردن بێ ڤیزا، هاندراون بۆ گەشتکردن بۆ ئێران. بە وتەی ئەم وەزارەتە، زۆربەی ئەم کەسانە دوای گەیشتنیان ڕفێنراون و گروپە تاوانبارەکان بۆ ئازادکردنیان داوای پارە لە خێزانەکانیان کردووە.

4 مانگ و 13 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حکومتی ئێران هاتنەژوورەوەی بێ ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی هیندستان هەڵوەشاندەوە

حکومتی ئێران هاتنەژوورەوەی بێ ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی هیندستان هەڵوەشاندەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن