تێکچوون لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای کلاودفلێر بووە هۆی ئەوەی هەزاران بەکارهێنەر لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ماوەی چەند سەعاتیک نەتوانن دەستیان بە هەندێک خزمەتگوزاری گرنگی ئینتەرنێت بگات وەک "ئێکس"، "چەت جی پی تی"، "کانڤا" و "گرایندەر".بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، کلاودفلێر کە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی هاتووچۆی وێب بەڕێوەدەبات، ئەمڕۆ سێشەممە 18/11/2025 ڕایگەیاند کە کێشەکە سەعات ٦:٤٠ بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستیپێکردووە.ئەم تێکچوونە بەهۆی "دابەزینی کارایی ناوخۆیی" بووە و بەشێک لە هاتووچۆی تێپەڕبوو بە تۆڕی ئەم کۆمپانیایەدا تووشی هەڵە بووە.کلاودفلێر ڕایگەیاند کە بە جێبەجێکردنی چاکسازییەک خزمەتگوزارییەکە دەگەڕێنێتەوە، بەڵام هەندێک لە بەکارهێنەران هێشتا ڕەنگە ڕووبەڕووی کێشە ببنەوە.