ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی خەزەڵوەر ۱۴۰۴، ئەندامێکی سازمانی خەبات بەناوی لوتفوڵڵا دووگەوهەری، ناسراو بە سیروان خەیات، بەهۆی نەخۆشینی دڵ لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
کاک سیروان دڵسۆزی شۆڕشی ئازادیخوازی کورد و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بوو.
بۆ کۆچی دوایی کاک سیروان ،پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە خانەوادەو کەسوکاری کاک سیروان ڕادەگەینین و خۆمان بە شەریکی غمیان دەزانین.
هیوادارین خوای گەورە ڕۆحی کاک سیروان بە بەهشتی بەرین شاد بکات.
کومیسیۆنی تەشکلاتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران