دووشه‌مه‌‌ 

4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی دوو ژنی گەنج لە سیستان و بەلووچستان بڵاو کردەوە.

کوژرانی دوو ژنی گەنج لە سیستان و بەلووچستان بڵاو کردەوە.
خەبات میدیا

ماڵپەڕی "حال‌وش" هەواڵی کوژرانی دوو ژنی گەنجی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سیستان و بەلووچستان و بە دەستی پیاوانی نزیکی خانەوادەکەی بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ماڵپەڕە، "سومیە بەراهویی"، ژنێکی ٣٢ ساڵان بە دەستی هاوسەرەکەی و "مەهسا زاهیدی"، ژنێکی ١٩ ساڵان بە دەستی مێردی خوشکەکەی (زاواکەیان) کوژراون."حال‌وش" ڕایگەیاندووە کە ٢٠ی خەزەڵوەر (ئابان)، سومیە بەراهویی، خەڵکی زاهیدان، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کەوتووەتە بەر لێدان و بەهۆی ئەو گورزانەی بەر سەری کەوتووە و تووشبوونی بە تەشەنوج بەهۆی لێدانەکەوە، کوژرا.ماڵپەڕی "حال‌وش" لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕایگەیاند کچێکی ١٩ ساڵان بە ناوی مەهسا زاهیدی، خەڵکی گوندی "دزک"ی سەر بە شاری سەراوان، بە دەستی مێردی خوشکەکەی کوژراوە.

11 مانگ و 7 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی دوو ژنی گەنج لە سیستان و بەلووچستان بڵاو کردەوە.

کوژرانی دوو ژنی گەنج لە سیستان و بەلووچستان بڵاو کردەوە.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن