بەپێی هەواڵی کومیسیۆنی تەشکلاتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی خەزەڵوەر ۱۴۰۴، ئەندامێکی سازمانی خەبات بەناوی لوتفوڵڵا دووگەوهەری، ناسراو بە سیروان خەیات، بەهۆی نەخۆشینی دڵ لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە خانەوادەو کەسوکاری کاک سیروان ڕادەگەینێت و خۆیان بە شەریکی غمیان دەزانن. هیوادارین خوای گەورە ڕۆحی کاک سیروان بەبەهشتی بەرین شاد بکاتەوه.