بەلجیکا 8 کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی داواکاری گشتیی برۆکسل دەگریت
نووسینگەی داواکاری گشتیی فیدراڵیی بەلجیکا لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند ، پۆلیس دوای لێکۆڵینەوەیەکی چەند مانگە، ئەمڕۆ 18 شوێنی پشکنی و گومانلێکراوەکانی گرتوە. داواکاریی گشتیی بەلجیکا دەڵێت: "پێدەچێ گومانلێکراوە سەرەکییەکان پێشینەی تاوانکارییان هەبێت لە هەبوونی پەیوەندی بە گرووپەکانی بازرگانیکردن بە تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر. پێدەچێت گومانلێکراوەکان لەنێو جیهانی تاوانکاریی گرووپە ئەلبانییەکان چالاک بن."