نەتەوە یەکگرتووەکان: 318 ملیۆن کەس رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە
پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی رایگەیاند، "کەمبوونەوەی بودجەی مرۆیی جیهانی وای لە پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی کردووە کە خۆراک تەنیا بۆ نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، واتە 110 ملیۆن لەوانەی زۆر پێویستییان پێیە، بکاتە کاری لەپێشینە."رێکخراوەکە دەڵێ، یارمەتیدانی ئەو 110 ملیۆن کەسە لە جیهان پێویستی بە 13 ملیار دۆلارە.ئەمریکا گەورەترین بەخشەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانییە کە لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا یارمەتییەکانی بۆ ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش بۆ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەمکردووەتەوە. بەخشەرە گەورەکانی دیکەش، لەنێویاندا ئەورووپا، بودجەی مرۆیی خۆیان کەمکردووەتەوە.