دادگەی وردبینی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، لە 2014ەوە 11 ملیار دۆلاریان بۆ رووبەڕووبوونەوەی برسیەتی لە ئەفریقا تەرخانکردووە. دەشڵێت، بەشێکی زۆری هاوکارییەکان نەگەیشتوونەتە ئەو کەسانەی کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی یان نەیانتوانیوە ئامانجی خۆیان بپێکن. بێتینا یاکۆبسن ئەندامی دادگای وردبینیی ئەورووپا رایگەیاند: پێویستە سەرنجێکی زیاترمان لەسەر گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ باشووری بیابانی ئەفریقا هەبێت".