بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، گەشتێکی بۆ باشووری سوریە ئەنجامدا و سەردانی سەربازەکانی کرد کە لە بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیەی ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایە جێگیر کراون. ناتانیاهۆ پیداگریی "گرنگی" ئامادەبوونی ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا کردەوە.لە میانی سەردانەکەیدا، ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: "ئێمە بایەخێکی زۆر بە تواناکانمان دەدەین لێرە، چ لە ڕووی بەرگریی و چ هێرشبردنەوە، بۆ پاراستنی هاوپەیمانە درووزەکانمان و بەتایبەتی بۆ پاراستنی ئیسرائیل و باکووری وڵاتەکەمان، بەرامبەر بەرزاییەکانی جۆلان. ئەمە ئەرکێکە کە دەتوانێت لە هەر ساتێکدا پەرەبسێنێت." بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا، مەبەست لە سەردانەکە سپاسکردنی ئەو سەربازانە بووە بۆ هەوڵەکانیان لە ناوچەکەدا.