وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاکانی فریاگوزاریی ئۆکراین ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی زنجیرە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ڕۆژئاوای ئۆکراین بەرزبووەوە بۆ 20 کەس و نزیکەی 66 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە 16یان منداڵ بوون.وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراین لە تێلیگرام ڕایگەیاند، بۆردوومانەکان زیانی گەورەیان بە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون و دامەزراوە پیشەسازی و گەنجینەکان گەیاندووە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.